دەست بەسەرکردنی لانیکەم ٩٠٠ کەس لە ئێران لە ماوەی شەڕی نێوان ئێران و ئیسڕائیل

دەست بەسەرکردنی لانیکەم ٩٠٠ کەس لە ئێران لە ماوەی شەڕی نێوان ئێران و ئیسڕائیل
پەیامی کورد   ...   دەست بەسەرکردنی لانیکەم ٩٠٠ کەس لە ئێران لە ماوەی شەڕی نێوان ئێران و ئیسڕائیل

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە لە کاتی دەست پێکردنی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل تاکوو ئێستا، لانیکەم ٩٠٠ کەس لە شارە جیاوازەکانی ئێران لەوانە ٤٠ ژن، ١٨ کچی مێرمنداڵی کەمتر لە تەمەنی ١٨، دوو هاووڵاتی ئەفغانستانی و ٨ هاووڵاتی ئەورووپایی دەست بەسەر کراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دەست بەسەرکرانانە زیاتر بە وەپاڵدانی تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل، پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم و تێکدانی بیروڕای گشتی بووە و پاش کۆتایی هاتنی شەڕەکەش هەروا بەردەوامن.

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، بەشێکی بەرچاو لە دەست بەسەرکراوان لە هاووڵاتییانی کورد پێک هاتووە و بەپێی زانیارییەکان، لە پارێزگای کرماشان ١٢٧ کەس، لە ورمێ ٩١ کەس، لە سنە ١٨ کەس و لە ئیلام ٥ کەس دەست بەسەر کراون کە ٢٦ کەسی ئەم ڕێژەیە لە ژنان و کچان پێک هاتووە.

لە نێوان ژنانی دەست بەسەرکراودا لە کوردستان، ١٨ کچی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ لە ئۆرمیە ، ٦ ژن لە کرماشان و لە سنە و ئیلامیش هەرکامیان یەک ژن دەسبەسەر کراوە.

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە