ئەورووپا : ئەگەری ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە هەموو کاتێک لاوازترە

ئەورووپا : ئەگەری ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە هەموو کاتێک لاوازترە
پەیامی کورد   ...   ئەورووپا : ئەگەری ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە هەموو کاتێک لاوازترە

بڵاوکراوەی ئەمریکی واشینتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکی نوێدا بە پشت بەستن بە سەرچاوە دیپلۆماسییە ئەورووپییەکان نووسیویەتی "شانسی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و لە خاڵی سفر نزیک دەبێتەوە".

کاربەدەستانی ئەورووپایی کە ناویان ئاشکرا نەکراوە، بە بڵاوکراوەكەیان ڕاگەیاندووە کە هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکانی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە سەربازی و ناوكییەکانی کۆماری ئیسلامی نیشان دەدەن کە ئەگەرچی ئەم هێرشانە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕێژیمیان پاشەکشە پێ کردووە، بەڵام بە تەواوی لەناویان نەبردووە.

وەک ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست نووسیویەتی، خەمی سەرەکی لایەنە ئەورووپییەکان تەنیا چالاکییە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی نییە، بەڵکوو "مەرگی تەواوەتی ئەگەری دانوستان"یشە؛ شتێک کە بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان زیاتر لە هەر ئامانجێکی سەربازی لە کاتی هێرشەکانی ئەم دواییەدا زیانی پێگەیشتووە.

ئەورووپاییەکان هێشتا پێیان وایە تاکە ڕێگە بۆ کۆنترۆڵ کردنی چالاکییە ناوكییەکانی ڕێژیمی ئێران، دانووستان و ڕێککەوتنی فەرمییە. بەڵام بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، هێرشە هەماهەنگەكانی ئیسرائیل و پاشان ئەمریکا، ئەنگیزەی مەترسیداری بۆ کۆماری ئیسلامی درووست کردووە، لەوانە ئەگەری گەڕانەوەی نهێنی ڕێژیم بۆ سەر ڕێگای درووستکردنی چەکی ئەتۆمی، ئەمجارەیان بەبێ چاودێری هیچ دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی.

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە