وەزیری بەرگری ئەمریکا : هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی و لەناوبردنی، نیشاندانی هێزی سەربازی ئەمریکا بوو

وەزیری بەرگری ئەمریکا : هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی و لەناوبردنی، نیشاندانی هێزی سەربازی ئەمریکا بوو
پەیامی کورد   ...   وەزیری بەرگری ئەمریکا : هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی و لەناوبردنی، نیشاندانی هێزی سەربازی ئەمریکا بوو

پیت هێگست، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ کاناڵی فۆکس نیووز، جەختی لەوە کردەوە کە هێرشی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی، نیشاندانی لێهاتوویی و توانای بێ ڕکابەری سەربازی ئەو ووڵاتە بوو.

هێگست بە ئاماژەدان بەم ئۆپراسیۆنە ووتی: جیهان بینی کە چۆن ئەمریکا دەتوانێت لە دیوەکەی تری جیهان ەوە بفڕێت و ئۆپراسیۆن ئەنجام بدات و بگەڕێتەوە، بەبێ ئەوەی تەنانەت یەک ڕاداری دوژمنیش چالاک بکرێت یان تەقەیەک بکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: دوژمنێك کە تا چەند مانگێک لەمەوبەر بە یەکێک لە زلهێزە سەربازییەکانی ناوچەکە دادەنرا، نەیتوانی کاردانەوەی بەرامبەر بەم ئۆپراسیۆنە نیشان بدات و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی لەناوبران. ئەمە پەیامێکی ڕوون بوو بۆ هەموو ئەو ووڵاتانەی کە هێزی سەربازی ئەمریکا دەخەنە ژێر پرسیارەوە.

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە