ئیلۆن ماسک پارتێکی سیاسی نوێ لە ئەمریکا دادەمەزرێنێت

ئیلۆن ماسک پارتێکی سیاسی نوێ لە ئەمریکا دادەمەزرێنێت
پەیامی کورد   ...   ئیلۆن ماسک پارتێکی سیاسی نوێ لە ئەمریکا دادەمەزرێنێت

لە ئەمریکا، دامەزراندنی پارتێکی سیاسی نوێ بە ناوی "پارتی ئەمریکا" ڕاگەێندرا، کە ئامانجی سەرەکی "گێڕانەوەی ئازادی یە بۆ هاووڵاتیان."و ئیلۆن ماسک سەرۆکایەتی دەکات.

لە ڕاگەێندراوی دامەزراندنی دا، پارتە نوێیەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە زۆرینەی خەڵکی ئەمریکا خوازیاری جێگرەوەیەکی نوێن لە دەرەوەی دوو پارتە سەرەکییەکە.

ئیلۆن ماسک، ملیاردێری ئەمریکی کە دامەزرێنەری پارتەکەیە لە پۆستێکی لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند: "بە ڕێژەی دوو بەرامبەر بە یەک، ئێوە خوازیاری پارتێکی سیاسی نوێن و ئێمەش ئەو خواستەتان بۆ بەدی دەهێنین.

"کاتێک باس دێتە سەر مایەپووچکردنی ووڵاتەکەمان بەهۆی گەندەڵی و بەهەدەردانەوە، ئێمە لە سیستەمێکی یەک حیزبی دا دەژین، نەک لە دیموکراسییەت دا."

"ئەمڕۆ پارتی ئەمریکا دادەمەزرێت بۆ ئەوەی ئازادییەکانتان بۆ بگەڕێنێتەوە".

پارتەکە بە تووندی ڕەخنە لە سیستەمی سیاسی ئێستای ئەمریکا دەگرێت و هەردوو پارتی کۆماری و دیموکرات بە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی ووڵات تۆمەتبار دەكات.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە