دیداری ترامپ و ناتانیاهوو لە واشینتۆن ؛ تەوەری گفتوگۆكان کۆماری ئیسلامی و غەززە

پەیامی کورد ... دیداری ترامپ و ناتانیاهوو لە واشینتۆن ؛ تەوەری گفتوگۆكان کۆماری ئیسلامی و غەززە
لەكاتێك دا گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتووەتە ئەوپەڕی خۆی، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جووڵای ٢٠٢٥ ڕایگەیاند، بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.
بەپێی بەیاننامەکە، ئەمشەو ناتانیاهوو بە گەشتێکی پێشوەختە دەگاتە واشینتۆن و بڕیارە دیدارەكەی لەگەڵ ترامپ کاتژمێر ٦:٣٠ پاشنیوەڕۆی دووشەممە ئەنجام بدرێت.
سەرچاوە ئاگادارەکان باس لەوە دەکەن کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە کۆماری ئیسلامی و دۆخی ناسەقامگیری کەرتی غەززە، بەتایبەتی لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەدیهێنانی جۆرێک لە ئاگربەست لە نێوان گرووپی تیرۆریستی حەماس و ئیسرائیل.
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




