ناتانیاهوو پێش سەفەرەکەی بۆ واشینتۆن : ئیسرائیل لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دا سەرکەوتنی بەدەست هێنا

ناتانیاهوو پێش سەفەرەکەی بۆ واشینتۆن : ئیسرائیل لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دا سەرکەوتنی بەدەست هێنا
پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو پێش سەفەرەکەی بۆ واشینتۆن : ئیسرائیل لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دا سەرکەوتنی بەدەست هێنا

پێش سەفەرەکەی بۆ واشینتۆن، بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە سەرکەوتوویی باسی لە کۆتایی “جەنگی ١٢ ڕۆژە” لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کرد و ڕایگەیاند کە ئێستا تەلئەڤیڤ لە دۆخێکی بێ وێنە بۆ  فراوانکردنی بازنەی ئاشتی دایە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە ئۆپراسیۆنە ئاسمانییەکانی سوپای ئیسرائیل لە ئێران و لوبنان، ووتی : "هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی، حیزبۆڵڵا و حەماس" کۆنتڕۆڵ کراوە و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ ئەو سەرکەوتنانە جێگیر بكرێن بۆ پێشگرتن لە بووژانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕێژیمی ئێران.

هەروەها ناتانیاهوو لەم ووتارەدا باسی لە پرسی بارمتەکان کرد و ڕایگەیاند کە تا ئێستا ٢٠٥ کەس ئازاد کراون و ٢٠ کەسیان هێشتا دیلن و ٣٠ کەسی دیکەش کوژراون.

ناوبراو سێ ئامانجی سەرەکی ئیسرائیلی لە شەڕی غەززە دووپاتکردەوە کە بریتین لە گەڕانەوەی هەموو بارمتەکان و لەناوبردنی تەواوەتی توانا سەربازی و حکوومییەکانی حەماس و نەهێشتنی یەکجاری مەترسییەکانی سەر کەرتی غەززە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی حەماس قبووڵ ناکرێت، مەگەر ببێتە هۆی "کشانەوەی تەواوەتی ئەو گرووپە لە غەززە".

ناتانیاهوو لە کۆتایی قسەکانی دا ووتی: دانووستانەکانی داهاتوو لەگەڵ دۆناڵد ترامپ لە واشینتۆن دەتوانێت یەکلاکەرەوە بێت لە پێش خستنی ئەم پرۆسەیەدا.
 

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە