میدیای عیبری: کەشتییەکی بارهەڵگری یوونان لە لایەن حووسییەکانەوە لە دەریای سووردا نوقم کرا ؛ “کۆماری ئیسلامی لە پشت پەردەوەیە”

میدیای عیبری: کەشتییەکی بارهەڵگری یوونان لە لایەن حووسییەکانەوە لە دەریای سووردا نوقم کرا ؛ “کۆماری ئیسلامی لە پشت پەردەوەیە”
پەیامی کورد   ...   میدیای عیبری: کەشتییەکی بارهەڵگری یوونان لە لایەن حووسییەکانەوە لە دەریای سووردا نوقم کرا ؛ “کۆماری ئیسلامی لە پشت پەردەوەیە”

میدیاکانی ئسڕائیل ڕایانگەیاند کە گرووپی تیرۆریستی حووسی كە لە لایەم کۆماری ئیسلامی یەوە پاڵپشتی دەكرێن، کەشتییەکی بارهەڵگری یوونانیان لە دەریای سوور کردە ئامانج و نوقمیان کرد. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، تیمی کەشتییەکە پێش ئەوەی نوقم بێت، توانیویانە كەشتییەكە بەجێ بهێڵن.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئیسرائیل ئەو هێرشە بە درێژەی کردەوەی گرووپە بە وەکالەتەكانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا دەزانێت؛ هێرش گەلێك کە لە چەند مانگی ڕابردوودا بە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری ڕێڕەوی کەشتیوانی نێودەوڵەتی چڕتر بوونەتەوە.

هەرچەندە حووسییەکان تا ئێستا بە فەرمی بەرپرسیارییەتی هێرشەکەیان لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە ئەم هێرشە بەشێک لە پلانی فراوانتری تاران بۆ بە چالش كێشانی نفووزی ڕۆژئاوا لە ناوچەکە و تاقیکردنەوەی هێڵی سووری دەریایی یە.
 

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە