جروزالم پۆست : ئیسرائیل لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دوو هەڵەی ستراتیژی کرد

پەیامی کورد ... جروزالم پۆست : ئیسرائیل لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دوو هەڵەی ستراتیژی کرد
ڕۆژنامەی جروزالم پۆست لە شیکردنەوەیەک دا سەبارەت بە گەڕانەوەی عەلی خامنەیی بۆ مەیدان، باسی لە دوو هەڵەی ستراتیژی ئیسرائیل كرد كە لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دا کردوویانە.
بەگوێرەی ئەو میدیایە، تێوەگلانی ئەمریکا لە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕێژیم و خۆبەدوورگرتن لە بەئامانجگرتنی عەلیخامنەیی و موجتەبای کوڕی، لەو هەڵانە بوون کە تەلئەڤیڤ کردوویەتی، بەڵام هێشتا دەرفەتی بۆ قەرەبووکردنەوەیان ماوەیە.
ڕاپۆرتەکە بە ئاماژەدان بە پێکدادانی بەردەوام لەگەڵ میلیشیا حووسییەکان لە یەمەن و توانای کۆماری ئیسلامی بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی بەشێک لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئیسرائیل هەم پێویستییەکی ستراتیژی و هەم دەرفەتێکی کردەیی بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵانە هەیە.
جروزالم پۆست هۆشداری دا لەوەی کە ڕەنگە شەڕی ١٢ ڕۆژە تەنیا یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل بووبێت.
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




