سوریا وەفدێکی ناردە لوبنان

تاریق میتری جێگری سەرۆک وەزیرانی لوبنان پێشوازی لە وەفدێکی فەرمی سوریا کرد کە لە دکتۆر محەمەد تەها ئەلئەحمەد بەڕێوەبەری کاروباری عەرەبی لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا و محەمەد یەعقوب عومەر سەرۆکی ئیدارەی کونسوڵگەری و هەروەها بەڕێز محەمەد ڕەزا مونتەر جەلخی سەرۆکی کۆمیسیۆنی نیشتمانی بۆ بێسەروشوێنان.
لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە پرسە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان کرد بە شێوەیەک کە متمانە و ڕێزگرتنی یەکتر و خواستی دڵسۆزانە بۆ هاوکاری دوولایەنە بەرز بکاتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسە هەستیارەکان کرا، دیارترینیان پرسی دەستگیرکراوان و بێسەروشوێنە سورییەکان لە لوبنان و بێسەروشوێنە لوبنانییەکان لە سوریا، جگە لە هاوکاریکردن لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی. هەروەها گفتوگۆکان باسیان لە پرسی ئاوارەکانی سوریا و پێویستی ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان کرد.
هه ڕوه ها هەر دوولا ڕێککەوتن لەسەر پێداچوونەوه و باشترکردنی ڕێککەوتنەکانی لوبنان و سوریا، به تایبەتی لەبواری ئابووری و هەماهەنگی سنوورەکان.
لینا ڕەشید - لوبنان
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




