فریدریش مێرز ڕاوێژكاری ئا‌ڵمانیا له‌باره‌ی شه‌ڕی ڕووسیا و ئۆكراین وه رایده‌گه‌ێنێت، ره‌نگه ململانێی ئۆكراین بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام بێت.

پەیامی کورد ... فریدریش مێرز ڕاوێژكاری ئا‌ڵمانیا له‌باره‌ی شه‌ڕی ڕووسیا و ئۆكراین وه رایده‌گه‌ێنێت، ره‌نگه ململانێی ئۆكراین بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام بێت.
فریدریش مێرز له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژو بكه‌ین، له چۆنیه‌تی كۆتایی هاتنی شه‌ڕه‌كان، له بنه‌ڕه‌ت دا دوە ئه‌گه‌ر هه‌یه، "یان له‌ڕێگه‌ی شكستی سه‌ربازی یه‌وه، كه ئێستا له ڕوسیا یان ئۆكراین نایبینم، یان له‌ڕێگه‌ی ماندوویەتی ئابووری یان سه‌ربازییه‌وه، كه له ئێستادا له هیچ لایه‌نێكدا نایبینم. بۆیه له ناوخۆدا خۆم بۆ ئه‌و بیرۆكه‌یه ئاماده ده‌كه‌م كه ئه‌م شه‌ڕه ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام بێت".
به ووته‌ی ڕاوێژكاری ئا‌ڵمانیا، ئه‌گه‌ری هه‌یه ململانێی ئۆكراین "سبه‌ی" ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی خۆڕاده‌ست كردنی كیێڤ و له‌ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆیی ووڵاته‌كه‌یه‌وه كۆتایی پێ بێت، به‌ڵام ئه‌و پێی وایه نابێت ئه‌مه بكرێت".
ده‌شڵێت، "ته‌نها ئه‌و كاته نۆره‌ی ووڵاتی داهاتوو ده‌بێت، ڕۆژی دواتر ئێمه ده‌بین، ئه‌وه بژارده نییه كه ئۆكراین به‌شێك له خاكه‌كه‌ی راده‌ستبكات"، هه‌رچه‌ند مۆسكۆ چه‌ندین جار جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه به‌نیازی هێرشكردنه سه‌ر ووڵاتانی ناتۆ نییه.
پێشتر ڤلادێمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا له چاوپێكه‌وتنێك دا له‌گه‌ڵ تاكه‌ر كارلسۆن ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، مۆسكۆ به‌نیازی هێرش كردن بۆ سه‌ر ووڵاتانی ناتۆی نییه، سیاسه‌تمه‌دارانی ڕۆژئاوا به به‌رده‌وامی گه‌له‌كه‌یان ده‌ترسێنن به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گومانئاوی ڕووسیا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجه‌كان له كێشه ناوخۆیی یه‌كان لابده‌ن، به‌ڵام "خه‌ڵكی زیره‌ك به ته‌واوی باش تێ ده‌گه‌ن كه ئه‌مه درۆیه".





