سوپاس و پێزانینی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە ئەمریکا

پەیامی کورد ... سوپاس و پێزانینی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەستخۆشی لە گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بە بڕیاری دادپەروەرانە و چارەنووسسازەکانی بۆ سزادانی ئیمپراتۆرییەتی کەشتیوانی محەممەد حسێن شەمخانی دەكات و دەڵێت؛
ڕێژیمی ئێران گەورەترین هەناردەکاری تیرۆر و ناسەقامگیری جیهانە.
پێویستە جیهان سوپاسی سەرۆک ترامپ و ئیدارەکەی بکات بۆ ئەمە و هەنگاوە بوێرەکانی تر کە دژی ڕێژیمی ئێران گرتوویەتییە بەر.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند کە سزای بەسەر حسێن شەمخانی کوڕی عەلی شەمخانی و بەشێک لە "ئیمپراتۆرییەتی گەورەی کەشتیوانی"دا سەپاندووە.
لەم کۆمەڵە سزایەدا، ١٢ کەس، ٨٠ قەوارە و ٦٣ کەشتی خرانە لیستی سزاکانەوە، کە گەورەترین هەنگاوی سزاکانی ئەمریکایە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە دژی کۆماری ئیسلامی.
بە ووتەی ئەمریکا، ئەو کەس و کۆمپانیا و کەشتییانە بەشێکن لە پێکهاتەیەک کە لە ژێر ئیدارەی حسێن (محەممەد حسێن) شەمخانی کوڕی ڕاوێژکاری باڵای ڕابەری کۆماری ئیسلامدا کاردەکەن.
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




