عەباس عێراقچی : پێویستە ئەمریکا غەرامە بدات تا گفتوگۆكان دەست پێبكەنەوە

پەیامی کورد ... عەباس عێراقچی : پێویستە ئەمریکا غەرامە بدات تا گفتوگۆكان دەست پێبكەنەوە
عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز، ووتی : ڕێگای گەڕانەوە بۆ ووتووێژ لەگەڵ ئەمریکا “زۆر باریك” بووە و مەرجی دەست پێکردنەوەی دیپلۆماسی بە پێدانی غەرامە لە لایەن واشینتۆن ەوە زانی.
ناوبراو بە ئاماژە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا ووتی : “دۆخەکە ئاسایی نابێتەوە، دەبێت ڕوونی بکەنەوە کە بۆچی لە ناوەڕاستی گفتوگۆکان دا هێرشیان کردە سەر ئێمە، دەبێت گەرەنتی ئەوە بکەن کە ئەمە دووبارە نابێتەوە و قەرەبووی زیانەکان بدەنەوە”.
عێراقچی هەروەها ووتی کە بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان، پێویستە سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی قەناعەتیان هەبێت کە “لایەنی بەرامبەر بە ئیرادەیەکی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بردنەوە-بردنەوە دەچێتە دانووستانەکانەوە”.
لێدوانەکانی عێراقچی نیشانەی هەوڵی شەڕئەنگێزانەی ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانووستانە، لە كاتێكدا تاران لە دۆخێکی لاوازتر لە جاران دایە
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




