لوبنان لە ڕێگای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا دایە ؟

لوبنان لە ڕێگای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا دایە ؟
پەیامی کورد   ...   لوبنان لە ڕێگای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا دایە ؟

پێنجشەممە ٣١ی جووڵای ، جۆزێف عۆن، سەرۆکی لوبنان بە ڕوونی ڕایگەیاند، حکوومەتی لوبنان سوورە لەسەر ئەوەی سەرجەم گرووپە چەکدارەکان، لەوانەش حیزبۆڵڵا لە چەك دابماڵێ و سەروەری خۆی بەسەر هەموو ووڵاتدا پەرە پێ بدا.

ئەم قسانە تەنیا ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتی گرووپی تیرۆریستی حیزبوڵڵای لوبنان، داواكاری چەک داماڵینی ئەو گرووپەی لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی ئیسرائیل زانی و ڕەتیكردوە.

ووتارەکەی عۆن لە ڕۆژی ئەرتەش دا، پەیامێکی ڕوون بوو کە حکوومەتی ناوەندی لوبنان چیتر نایەوێت نفووزی سەربازی هاوتەریبی حیزبۆڵڵا تەحەممول بكات.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە