کۆشکی سپی : بە ڕەسمی ناسینی فەلەستین مانای پاداشتی حەماس؛ ترامپ دژایەتی دەکات

پەیامی کورد ... کۆشکی سپی : بە ڕەسمی ناسینی فەلەستین مانای پاداشتی حەماس؛ ترامپ دژایەتی دەکات
دوابەدوای ڕاگەیاندنی بڕیاری حکوومەتی کەنەدا بۆ بە ڕەسمی ناسینی دەوڵەتی فەلەستین لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی سێپتەمبەردا، بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی بە میدیاکانی ڕاگەیاند:
"دۆناڵد ترامپ پێی وایە هەنگاوێکی لەو شێوەیە پاداشت دان بە حەماس ە و هەرگیز ئەو ڕێبازە پەیڕەو ناکات. سەرنجی سەرۆک کۆمار لەسەر گەیاندنی هاوکاری خۆراکییە بە خەڵکی غەززە، نەک شەرعیەتدان بە گرووپە تیرۆریستییەکان".
ئەو بەرپرسە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بكرێت، هەروەها لە ووڵامدانەوە بەو پرسیارە کە ئایا ئەمریکا پێشوەخت ئاگاداری بڕیارەکەی حکوومەتی کەنەدا بووە، خۆی بواردووە.
لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بڕیارەکەی کەنەدای بە "هەڵەیەکی ستراتیژی" ناوبرد و ڕایگەیاند، داننان بە فەلەستین لە هەلومەرجی ئێستادا "پاداشتی حەماس دەکات و هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان تێک دەدات".
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




