١٥٣ تانكەری نەوت هەڵگری ئێرانی لە ئەفغانستان ەوە گەڕێندرایەوە 

 ١٥٣ تانكەری نەوت هەڵگری ئێرانی لە ئەفغانستان ەوە گەڕێندرایەوە 
پەیامی کورد   ...    ١٥٣ تانكەری نەوت هەڵگری ئێرانی لە ئەفغانستان ەوە گەڕێندرایەوە

تاڵیبان : نەوتی ئێران کوالیتی خراپە و زیانی بۆ خەڵک هەیە

بەرپرسانی تاڵیبان لە پارێزگای نیمرووزی ئەفغانستان ڕایانگەیاند، بەهۆی "نزمی کوالیتی" و "زیانی بۆ خەڵک"، ١٦٣ کەشتی نەوت هەڵگر کە لە ئێران ەوە هاوردەکرابوون بۆ ئێرانیان گەڕاندەوە. ئەم هەواڵە ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژ، لە لایەن ئاژانسی هەواڵی حكوومەتی باختەر ەوە بە پشت بەستن بە ڕەحیمۆڵڵا ساجد، ووتەبێژی والی نیمرووز بڵاوکرایەوە.

بە ووتەی ساجد، لە کۆی ٢٥٠ تانكەری نەوت هەڵگر کە بەم دوایی یە لە ئێران ەوە هاتبوونە ناو ئەفغانستان، پشکنینە تەکنیکییەکان دەریان خست کە زیاتر لە نیوەیان "ناستاندارد" بوون. جەختی لەوە کردەوە کە نزمی کوالێتی ئەم سووتەمەنییە مەترسی لەسەر تەندرووستی خەڵک درووست دەکات. هەروەها پشکنینی ئەو تانکەرانەی کە ماونەتەوە (٩٧ دەستگا) بەردەوامە.

کاربەدەستانی تاڵیبان لە نیمرووز هۆشدارییان داوە کە ئەگەر ئەو جۆرە پێشێلکارییانە دووبارە ببنەوە، ئەوا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بازرگانانی پەیوەندیدار بە ئێران و ئەفغانستان دەگیرێتەبەر. 
 

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە