سوپای ئیسرائیل : بەرپرسی مووشەکی دژە تانکی حێزبۆڵڵا لە باشووری لوبنان کوژرا

پەیامی کورد ... سوپای ئیسرائیل : بەرپرسی مووشەکی دژە تانکی حێزبۆڵڵا لە باشووری لوبنان کوژرا
سوپای ئیسرائیل ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند كە لە ئۆپراسیۆنێكی ووردی ئاسمانی دا لە ناوچەی كەونەین لە باشووری لوبنان،حەسەن محەممەد حەموودی، فەرماندەی یەکەی مووشەکی دژە تانکی حێزبۆڵڵای لوبنان لە ناوچەی بنت جەبیل کردووەتە ئامانج و کوژراوە.
بەگوێرەی بەیاننامەی ئەرتەشی ئیسڕائیل، ئەم فەرماندەیەی حیزبوڵڵا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕۆڵی سەرەکی لە ئەنجام دانی چەندین هێرشی مووشەکی دژە تانک بۆ سەر پێگەکانی ئیسرائیل بینیوە.
گرووپی حیزبۆڵڵا تا ئێستا كاردانەوەی بەرامبەر ئەم هەواڵە نەبووە. ئەم هێرشە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی سوپای ئیسرائیل لە دژی گرووپە بەوەكالەتەكانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدایە.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




