سی و چوارەمین لووتکەی عەرەبی لە بەغدا دەستی پێکرد.

سی و چوارەمین لووتکەی عەرەبی لە بەغدا دەستی پێکرد.
پەیامی کورد   ...   سی و چوارەمین لووتکەی عەرەبی لە بەغدا دەستی پێکرد.

ئەم کۆبوونەوەیە بە بەشداری ژمارەیەکی سنووردار لە سەرۆکی دەوڵەتان و سەرکردەکانی ووڵاتانی عەرەبی بەڕێوەدەچێت و لە سەرووی کارنامەی "جاڕنامەی بەغدا" پرسی سووریا و ململانێیەکانی ناوچەکەیە.

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا وەک "میوانێکی تایبەت" بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات، هەروەها ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە.

بڕیارە ئەو سەرکردانەی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن، "جاڕنامەی بەغدا" پەسەند بکەن؛ بەیاننامەیەک کە جەخت لەسەر پێویستی دیالۆگێکی نیشتمانی گشتگیر لە سووریا دەکاتەوە، بە بەشداری هەموو چین و توێژەکان و گرووپە جیاوازەکانی گەلی ووڵات. هەروەها چاوەڕوان دەکرێ لە بەیاننامەکەدا پێشوازی لە دانووستانە بەردەوامەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بکرێت.

لە سەروبەندی کۆبوونەوەکەدا، موحەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئامانجی کۆبوونەوەکەی بەغدا خستنەڕووی دیدگایەکی ستراتیژییە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و گەشەسەندن لە ناوچەکەدا.

لە لایەکی دیکەوە، ووتەبێژی سەرۆکایەتی میسر ڕایگەیاند کە عەبدۆلفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کە بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات، "ڕوانگەی ووڵاتەکەی سەبارەت بە ئاستەنگەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی پێشهاتەکانی پرسی فەلەستین و ڕێگاکانی گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەخاتە ڕوو".

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە