ئیسرائیل : چۆن حەسەن نەسرۆڵڵامان کوشت هەروا عەبدۆلمەلیک حووسی یش ئەکوژین

ئیسرائیل : چۆن حەسەن نەسرۆڵڵامان کوشت هەروا عەبدۆلمەلیک حووسی یش ئەکوژین
پەیامی کورد   ...   ئیسرائیل : چۆن حەسەن نەسرۆڵڵامان کوشت هەروا عەبدۆلمەلیک حووسی یش ئەکوژین

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی وێنەی ناتانیاهوو و ئیسرائیل کاتزی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی : سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری سەرپەرشتی ئۆپراسیۆنی هێرش کردنە سەر حووسیەکان دەکەن.

هێرشی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو بەندەرانەی لەژێر جڵەوی حووسییەکاندان دوای ئەوەدێت، حووسیەکانی یەمەن بەرپرسیارییەتی خۆیان لە هێرشەکان بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاند.

هاوکات، لە پاش هێرشەکان، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئەگەر حووسیەکان بەردەوام بن لەسەر هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل ئەوا وەک چۆن حەسەن نەسرۆڵڵا و یەحیا سینوارمان کوشت، ئاوهاش عەبدۆلمەلیک حووسی ئەکوژین.


 

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە