یەکیتی ئەورووپا ترسی هەیە لە هاوپەیمانی ئۆربان و فیکۆ و سیمۆن دژی هاوکارییەکانی ئۆکراین

پەیامی کورد ... یەکیتی ئەورووپا ترسی هەیە لە هاوپەیمانی ئۆربان و فیکۆ و سیمۆن دژی هاوکارییەکانی ئۆکراین
بڵاوکراوەی ئەمریکی پۆلیتیکۆ نووسیویەتی بەرپرسانی ئەورووپی نیگەرانییەکی جیددییان دەربڕیوە سەبارەت بە ئەگەری هاوپەیمانی نێوان ڤیکتۆر ئۆربان سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا و ڕۆبەرت فیکۆ سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا و جۆرج سیمۆن سەرۆکی پارتی ناسیۆنالیستی "هاوپەیمانی بۆ یەکیتی ڕۆمانییەکان".
لە بابەتەکەدا هاتووە: "بەرپرسانی ئەورووپایی بە تایبەتی نیگەرانن لەوەی کە (سێمیۆن) تەمەن 38 ساڵ لەگەڵ ڤیکتۆر ئۆربان و ڕۆبەرت فیکۆ هەوڵی ڕێگریکردن لە هاوکارییەکانی ئۆکرانیا دەدات، لە کاتێکدا یەکیتی ئەورووپا هەوڵدەدات فشارەکان لەسەر ڕووسیا زیاد بکات".
بابەتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەگەر ڕۆمانیا لەگەڵ هەنگاریا و سلۆڤاکیا بچێتە پاڵپشتی ئۆکراین ، ئەوە گورزێکی جیددی دەبێت بۆ ڕۆژئاوا، بەو پێیەی بوخارێست بە شێوەیەکی نەریتی وەک هاوپەیمانێکی متمانەپێکراوی یەکیتی ئەورووپا و ناتۆ سەیر دەکرێت.
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە




