دانووستانی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لە ڕێڕەوی گەیشتن بە ڕێککەوتن؟

دانووستانی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لە ڕێڕەوی گەیشتن بە ڕێککەوتن؟
پەیامی کورد   ...   دانووستانی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لە ڕێڕەوی گەیشتن بە ڕێککەوتن؟

دانووستانی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لە ڕێڕەوی گەیشتن بە ڕێککەوتن؟ | پیتاندنی "سەدا سفر" بۆ ماوەی سێ ساڵ بۆ ئێران

ڕۆژنامەی گاردییەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دۆحە ڕایگەیاند، ئێران تا ڕادەیەك ڕەزامەندی لەسەر مەرجە پێشنیارکراوەکان بۆ سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەربڕیوە.

ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت، ڕاپۆرتی سەبارەت بە دانووستانەکانی ئەم دواییەی عوممان لەگەڵ تیمێکی ئێرانی بە سەرۆکاییەتی عەباس عێراقچی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گاردییەنی بەریتانی، بە گوێرەی ئەو پێشنیارەی لە لایەن ستیڤ ڤیتكاف، نوێنەری ئەمریكا كراوە، ڕێژیمی ئێران پێویستە بۆ ماوەی سێ ساڵ پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت و بگەڕێتەوە بۆ ئاستی لەسەدا ٣.٧٥.
 

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە