دانووستانی ئەتۆمی ئێران و ئەورووپا لە ئەستەنبووڵ

دانووستانی ئەتۆمی ئێران و ئەورووپا لە ئەستەنبووڵ
پەیامی کورد   ...   دانووستانی ئەتۆمی ئێران و ئەورووپا لە ئەستەنبووڵ

هەینی ١٦ی مەی، شاری ئەستەنبووڵ میوانداری کۆبوونەوەی نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ترۆئیكای ئەورووپایی (ئاڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا) دەکات.

ئەم وتووێژانە کە لەسەر ئاستی سەرکردە سیاسییەکان بەڕێوەدەچن، جەختیان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی بەرجامە.

ئەم دانووستانانە لە کاتێکدایە کە ناکۆکی قووڵ لە نێوان ڕێژیمی ئێران و ڕۆژئاوا سەبارەت بە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم و بەڵێنی دوولایەنە هەیە. 

ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی دەری دەخەن کە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ ڕێژەی لەسەدا ٦٠ زیاد كردووە و ئەمەش لەلایەن ڕۆژئاواوە قبووڵ كراو نییە. لەبەرامبەردا ئێران هۆشداری داوە لەوەی فشارەکانی ڕۆژئاوا و هەڕەشەی سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەنگە ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە ڕێبازی ئەتۆمی تاران.
 

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە