وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : ڕێژیمی ئێران هۆکاری هەموو کێشەکانی ناوچەکەیە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : ڕێژیمی ئێران هۆکاری هەموو کێشەکانی ناوچەکەیە
پەیامی کورد   ...   وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : ڕێژیمی ئێران هۆکاری هەموو کێشەکانی ناوچەکەیە

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فاكس نیووز، حکوومەتی ئێرانی بە "هۆکاری هەموو کێشەکانی ناوچەکە" وەسف کرد و ڕایگەیاند، "ڕێژێمێکە کە هەرگیز نابێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت".

ڕوبیۆ ووتی : کێشەی ئێمە لەگەڵ گەلی ئێران دا نییە، دەشڵێت، ئەوان گەلێکی ئاشتیخوازن، خاوەن شارستانیەتێکی دێرین و کولتوورێکن کە ئێمە ڕێزێکی زۆرمان بۆی هەیە. "کێشەی ئێمە لەگەڵ دەسەڵاتێکی مەزهەبییە کە هۆکاری هەموو قەیرانەكانی ناوچەكەیە".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا هیوای دەربڕی کە پرسی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی بە شێوەی دیپلۆماسی و ئاشتیانە چارەسەر بکرێت و ووتی : دواجار بڕیارەکە لە ئەستۆی یەک کەس دایە ئەویش ڕێبەری کۆماری ئیسلامییە. "هیوادارم ڕێگای ئاشتی و خۆشگوزەرانی هەڵبژێرێت نەک ڕێگای لەناوچوون".

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە