سەرۆکوەزیرانی نوێی گرینلاند ووڵامی قسەکانی دۆناڵد ترامپ دەداتەوە

پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی نوێی گرینلاند ووڵامی قسەکانی دۆناڵد ترامپ دەداتەوە
سەرۆکوەزیرانی نوێی گرینلاند لە ووڵامی قسەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند : ئەمریکا دەست بەسەر دوورگەکەدا ناگرێت
جێنس فرێدریک نیلسن، سەرۆکوەزیرانی نوێی گرینلاند لە ووتارێکدا ڕایگەیاند، ئەمریکا ناتوانێت دەست بەسەر ئەو دوورگەیەدا بگرێت.
با بە ڕوونی بڵێم : ترامپ ڕایگەیاندووە کە گرینلاند دەگرم. بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هیچ مافێکی نییە. ئێمە هی ئەوانی تر نین. ئێمە داهاتووی خۆمان دیاری دەکەین.
ئاماژەی بەوەش کرد، خەڵکی گرینلاند نابێت لە لێدوانەکانی ترامپ بترسن، بەڵکوو پێویستە بە هێمنی و بە کەرامەت و یەکگرتووییەوە ووڵامی بدەنەوە.
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە




