فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هێرش دەکەنە سەر سەعدەی یەمەن

پەیامی کورد ... فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هێرش دەکەنە سەر سەعدەی یەمەن
چەکدارە سەربازییەکانی ئەمریکا ناوچەکانی پارێزگای سەعدەیان لە باکووری یەمەن بۆردومان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتێکی شەوی شەممەی ئیرنا لە کەناڵی ئەلمەسیرە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چوار جار ناوچەی حەفسینیان لە ڕۆژئاوای شاری سەعدە بۆردومان کردووە.
لە بۆردومانەکەدا فرۆشگایەکی پانێڵی خۆر کراوەتە ئامانج.
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە دوو بۆنەدا هێرشیان کردە سەر ناوچەی "کەهلان" لە ڕۆژهەڵاتی سەعدە لە باکووری یەمەن.
ئەمریکا و بەریتانیا بۆ پشتیوانی لە ئیسرائیل لە ١٥ی ئازاری ١٤٠٣ هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر یەمەن دەستپێکرد و ناوچە نیشتەجێبوون و ناوەندە مەدەنییەکانی ئەو ووڵاتەیان کردە ئامانج.
نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن لە بەیاننامەیەکدا، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون لە شاری سەنعا بە کردەیەکی دوژمنکارانە و تاوانکاری ناوبرد.
هەر لەم پێوەندییەدا هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەها جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژی ئەمریکا و ڕێگری لە تێپەڕبوونی کەشتییە ئیسرائیلییەکان تا ئەو کاتەی دەستدرێژی بۆ سەر کەرتی غەززە بە تەواوی دەوەستێندرێت و گەمارۆی ناوچەکە کۆتایی پێدێت.
لە هێرشەکەدا تا ئێستا کەسێک کوژراوە و چوار برینداری لێکەوتووەتەوە و هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاری سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە و دەرهێنانی خەڵک لە ژێر داروپەردووەکانن.
ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە




