گواستنەوەی سیستەمی بەرگری ئەمریکا بۆ ئیسرائیل هاوكات لەگەڵ گرژییە ئەتۆمییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی

پەیامی کورد ... گواستنەوەی سیستەمی بەرگری ئەمریکا بۆ ئیسرائیل هاوكات لەگەڵ گرژییە ئەتۆمییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی
كاناڵی ئەلعەرەبیە بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاند کە ئەمریکا دوو سیستەمی بەرگری مووشەکی پاترییۆت و یەک سیستەمی تادی بۆ ئیسرائیل گواستووەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران تووندتر بووە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل، فڕۆکەیەکی گواستنەوەی زەبەلاحی ئەمریکی C-5M Super Galaxy لە بنکەی ئاسمانی لە باشووری ئیسرائیل نیشتووەتەوە و نزیکەی هەشت کاتژمێر لەوێ ماوەتەوە. ئەم زانیارییانە بە ئاماژەدان بە زانیارییەکانی ماڵپەڕەکانی بەدواداچوونی گەشتەکان پشتڕاست کراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ کۆریای باشوور ڕۆژی هەینی بڵاویکردەوە، واشینتۆن و سیئۆل لەسەر گواستنەوەی کاتی سیستەمی پێشکەوتووی پاترییۆت لە کۆریای باشوورەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




