پاشەكشەی بێدەنگی میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە عێراق؛ لە ترسی بۆردومانی ئاسمانی!

پەیامی کورد ... پاشەكشەی بێدەنگی میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە عێراق؛ لە ترسی بۆردومانی ئاسمانی!
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری ١٠ فەرماندەی باڵا و بەرپرسانی عێراقی ئاشکرای کردووە، ژمارەیەک گرووپی میلیشیا لە عێراق، ئامادەن خۆیان لە چەک داماڵن، ئەمەش یەکەم جارە گرووپە میلیشیا تووندڕەوەوەکانی عێراق ناچار بن بۆ دوورخستنەوەی هەڕەشەی شەڕی ئیدارەی ئەمریکا ئەم بڕیارە بدەن.
بە ووتەی فەرماندە باڵاکانی گرووپە میلیشیاکان، ئەم هەنگاوەیان بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانە، دوای ئەوە لەلایەن ئیدارەی نوێی ئەمەریکاوە لە سەرەتای ئەم ساڵدا بە نهێنی هۆشداریان پێ درا و لە ڕێگەی حکوومەتی عێراق ەوە ئاگادار کراونەتەوە کە خۆیان لە هاوپەیمانییەتی ئێران بەدوور بگرن.
ڕۆیتەرز، بێ ئەوەی ناوی هیچ فەرماندە و بەرپرسێک ئاشکرا بکات، بڵاوی کردووەتەوە، میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق، ئامادەن چەکەکانیان دابنێن بۆ ئەوەی خۆیان لە تووڕەیی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بپارێزن.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




