فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا وردەکارییەکانی دیداری فەرماندەکەی لەگەڵ شەرع تاوتوێ دەکات

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا وردەکارییەکانی دیداری فەرماندەکەی لەگەڵ شەرع تاوتوێ دەکات


پەیاما کورد- دیمەشق
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە تویتێکدا وردەکاری دیداری براد کوپەر فەرماندەی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریای بڵاو کردەوە.
سەرۆکایەتی سوریا سەردانی براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا و شاندێکی یاوەری بە سەرۆکایەتی تۆماس باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا بۆ دیمەشق و دیدارەکەیان لەگەڵ سەرۆک ئەحمەد ئەلشەرع و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە تویتێکدا نووسیویەتی، "ئەدمیراڵ براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا و تۆماس باراک نێردەی تایبەت بۆ سوریا لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەرۆکایەتی دیمەشق کۆبوونەتەوە".
لە درێژەی قسەکانیدا، کوپەر و باراک سوپاسی ئەلشەرعیان کرد بۆ پاڵپشتیکردنی لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە سوریا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە نەهێشتنی هەڕەشەکانی داعش لە سوریا "مەترسی هێرشکردنە سەر خاکی ئەمریکا کەمدەکاتەوە، لە هەمان کاتدا کاردەکات بۆ گەیشتن بە دیدگای سەرۆک ترامپ بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی ئاوەدان و سوریایەکی سەقامگیر و ئارام".
 کوپەر و باراک ڕۆڵی سوریایان بەرز نرخاند لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی ئەمریکی لە ناوخۆی وڵات و پابەندبوون بە بەردەوامی هەوڵەکان کە پاڵپشتی ئامانجەکانی ئەمریکا دەکەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانەش دانوستانەکان بۆ تێکەڵکردنی کوتلە چەکدارە جیاوازەکانی سوریا لە سوپای سوریادا.

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە