ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی نیپاڵ گەیشتە 51 کەس؛ 12،500 زیندانیش هەڵاتوون

پەیامی کورد ... ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی نیپاڵ گەیشتە 51 کەس؛ 12،500 زیندانیش هەڵاتوون
لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانە تووندوتیژەکانی دژە گەندەڵی لە نیپاڵ، ژمارەی کوژراوان گەیشتە 51 کەس و زیاتر لە 12,500 زیندانی کە لە کاتی ئاڵۆزییەکان دا هەڵاتوون، هێشتا دەستگیر نەکراونەتەوە. لە هەوڵێک دا بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، پێدەچێت سەرۆکی پێشووی دادگای باڵای ووڵاتەکە، سووشیلا کارکی، وەک سەرۆک وەزیرانی کاتی دەست نیشان بکرێت.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




