هاکان فیدان: "هسد" گرەو لەسەر شەپۆلێکی نوێ بە قازانجی خۆی لە سوریا دەکات

هاکان فیدان: "هسد" گرەو لەسەر شەپۆلێکی نوێ بە قازانجی خۆی لە سوریا دەکات

پەیاما کورد- دیمەشق 
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند هێزەکانی سوریای دیموکرات گرەو دەکەن کە شەپۆلێکی نوێی ناسەقامگیری لە سوریا بە قازانجی ئەوان دەبێت.
فیدان لە کۆنفرانسێکدا کە لە پەیمانگای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچووبوو، ئاماژەی بەوەشکرد، "پێیان وایە ئەگەر شەپۆلێکی نوێی ناسەقامگیری لە سوریا سەرهەڵبدات، لەوانەیە بۆ باشتر بێت".
وەزیری تورکیا جەختی لەسەر "پێویستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ناوچەکە بە پابەندبوون بە دەستەبەرکردنی سەقامگیری و یەکڕیزی و خۆشگوزەرانی لە سوریادا کردەوە. بە پێچەوانەوە ملیۆنان پەنابەری سوریا لەو شوێنە دەمێننەوە و ڕەنگە ژمارەیان زیاتر بێت".
فیدان وتی "یەپەگە هیوادارە ئەو قەیرانەی ئیسرائیل لە سوریا دروستی کردووە بۆ بەرژەوەندی خۆی بقۆزێتەوە".
ڕوونیشیکردەوە، "هەڵوێستی تورکیا بەرامبەر بە یەپەگە پتەو و بەردەوامە، هاوکارییەکی نزیکیش لە نێوان ئەو و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی پەکەکە لە تورکیا و عێراق و ئێرانەوە هەیە".
فیدان زیادی کرد: ئەوان لە سوریا نین لە پێناو سوریادا، بەڵکو بۆ شەڕکردن لەگەڵ ئێمەدان.

ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە