فەرماندەی مەشقی پاراگلایدەری کۆماندۆوەکانی حەماس لەلایەن ئیسرائیل و لە شاری قوم کوژرا

فەرماندەی مەشقی پاراگلایدەری کۆماندۆوەکانی حەماس لەلایەن ئیسرائیل و لە شاری قوم کوژرا
پەیامی کورد   ...   فەرماندەی مەشقی پاراگلایدەری کۆماندۆوەکانی حەماس لەلایەن ئیسرائیل و لە شاری قوم کوژرا

ئەوەی سەرەنجی هەمووانی ڕاکێشا لە ئۆپراسیۆنی ٧ی تشرینی یەکەم، بوونی کۆماندۆوەکانی حەماس بوو کە بە پاراگلایدەر دزەیان کردە ناو خاکی ئیسرائیل. 

وەک میدیای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، بۆ ڕاهێنانی کۆماندۆوەکانی حەماسیش، هاوینی دوو ساڵ بەر لە ئێستا، چەند سەربازگەیەکی سەر بە سوپای قودسی پاسداران لە ئێران وەک سەربازگەی ئیمام عەلی لەسەر ڕێگای کەرەج و فڕیگەی عەسکەری لە دەورووبەری چیتگار درووست دەکرێت تا مەشق و ڕاهێنان بەو کۆماندۆیانە بکرێت و فێری پاراگلایدەر بکرێن!

دواتر ڕاهێنانەکەیان دەگوازرێتەوە بۆ سەربازگەی مستەفا خومەینی لە شاری قوم.

 ئەم پادگانانە لە ژێر چاودێری و کارگێڕی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران بوون بە فەرماندەیی ئیسماعیل شاکری کەسی نێزیک لە ئەمیر عەلی حاجی زادە کە لە سەرەتای هێرشەکەی ئیسرائیل کوژرا.

حاجی زادە پلانی ئۆپراسیۆنی پاراگلایدەر و مەشق و ڕاهێنانی کۆماندۆکانی حەماسی بە شاکری سپاردبوو.

 شاکریش، فەرماندەی پادگانی مستەفا خومەینی لە قوم، بە مووشەکی ئیسرائیل کوژرا.
 

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە