كوژرانی دوایین فەرماندەی باڵای گرووپی حەماس لە غەززە

پەیامی کورد ... كوژرانی دوایین فەرماندەی باڵای گرووپی حەماس لە غەززە
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، هیشام ئەلعیسا، یەکێک لە داڕێژەرانی سەرەکیی هێرشە تیرۆریستییەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر بۆ سەر ئیسرائیل و دوا سەرکردەی باڵی سەربازی گرووپی حەماس لە ناوچەکە، لە هێرشێكی سوپای ئیسرائیل دا کوژراوە.
ئۆپراسیۆنی ئامانجدار بۆ نەهێشتنی ناوبراو وەک بەشێک لە ستراتیژی فراوانی سوپای ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی ژێرخانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ کردنی حەماس لە غەززە دێت.





