كوژرانی سوپاسالاری حووسییەكان لە هێرشێكی ئیسڕائیل دا

كوژرانی سوپاسالاری حووسییەكان لە هێرشێكی ئیسڕائیل دا
پەیامی کورد   ...   كوژرانی سوپاسالاری حووسییەكان لە هێرشێكی ئیسڕائیل دا

پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، حووسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، محەممەد عەبدۆلکەریم غەماری، سوپاسالاری گرووپەكە لە هێرشێکی ئیسرائیل دا كوژراوە

لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن حووسییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: گەلی یەمەن ئاگادار دەکەینەوە کە لە نێو ئەو هێزانەمان کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون، ژەنەڕاڵ محەمەد عەبدۆلکەریم غەمەری لەگەڵ چەند هاوەڵێکی و حسێنی کوڕەکەی هەیە.

لە ڕاگەێندراوەکەدا هیچ ووردەکارییەک لەبارەی کات و شوێنی هێرشەکەوە نەخراوەتەڕوو.

دوابەدوای ڕووداوەکانی حەوتی ئۆکتۆبەر و دەست پێکردنی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، ژمارەیەک گروپی چەکداری ناوچەکە بەتایبەتی حووسییەکان لە یەمەن، هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل و کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و کەندئاوی عەدەن، ئەمەش بووە هۆی کەمبوونەوەی هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان. لە ماوەی ڕابردوودا عەبدولمەلیک ئەلحووسی، ڕابەری بزووتنەوەی حووسییەکانی یەمەن، فەرمانی ڕاگرتنی هێرشە مووشەکییەکانی بۆ سەر ئیسرائیل و کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور و کەندئاوی عەدەنی دەرکرد.

ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە