ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی : ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ بۆ ڕاگرتنی لەسێدارەدانەكان فشار بخەنە سەر ئێران 

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی : ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ بۆ ڕاگرتنی لەسێدارەدانەكان فشار بخەنە سەر ئێران 
پەیامی کورد    ...   ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی : ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ بۆ ڕاگرتنی لەسێدارەدانەكان فشار بخەنە سەر ئێران 

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەک، داوای لە ووڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانەكان بەپەلە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بخەنە ژێر فشارەوە.

ئەم بەیاننامەیە لە کاتێکدایە کە پێش ڕاپۆرتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئێران و کۆبوونەوە هاوبەشەکانی ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەری سەربەخۆی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئێران لە لێژنەی سێهەمی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٣٠ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٥، ژمارەی لەسێدارەدانەکان لەو ووڵاتە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

هەر لەبەر ئەم هۆکارە، حوسام باومی، جێگری بەڕێوبەری ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، داوای لە ووڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد “بەپەلە ڕووبەڕووی شەپۆلی شۆککەری لەسێدارەدان لەلایەن دەسەڵاتدارانی  ئێران ببنەوە”.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار کەس لە ئێران لە سێدارە دراون و بە تێکڕا ڕۆژانە چوار کەس لە سێدارە دراون.

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە