ناتانیاهوو، بە ئاماژەدان بە کۆماری ئیسلامی : دوژمنان هەوڵی خۆ پڕچەک کردنەوە دەدەن

پەیامی کورد ... ناتانیاهوو، بە ئاماژەدان بە کۆماری ئیسلامی : دوژمنان هەوڵی خۆ پڕچەک کردنەوە دەدەن
بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە مەراسیمی یادکردنەوەی قوربانییانی هێرشە تیرۆریستییەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری حەماس ووتی : ئیسرائیل ئەمڕۆ بەربەستێك لە دژی ئیسلامی تووندڕەوە.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە کۆماری ئیسلامی ئێران زیادی کرد: چالشی گەورە هێشتا لە لایەن ئەو دوژمنانەی كە بە شوێن خۆپڕچەككردنی دووبارەوەن، هەیە.
ناتانیاهۆ هەروەها جەختی لە بوونی "دەرفەتی بەرچاو بۆ فراوان کردنی ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیم و بازنەی ئاشتی" کردەوە و ووتی ئیسرائیل بەرەو پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەمنییەکان هەنگاو دەنێت.





