کیێڤ ترسی ئەوەی هەیە ئەورووپا بێزار بووبێت لە ململانێیەکانی ئۆکراین

پەیامی کورد ... کیێڤ ترسی ئەوەی هەیە ئەورووپا بێزار بووبێت لە ململانێیەکانی ئۆکراین
▫️ بەرپرسانی کیێڤ ترسی ئەوەیان هەیە ووڵاتانی ئەورووپا لە ململانێییەکانی ئۆکراین بێزار بن. بڵاوکراوەی ئەمریکی پۆلیتیکۆ لەم بابەتەدا بڵاویکردەوە.
▫️ ڕاپۆرتەکە دەڵێت : “ترسێکی قووڵتر لە کیێڤ هەیە کە باقی ئەورووپا ماندوو بێت... کەمتر گرینگی بەو ململانێیە دەدەن و وەک شتێک سەیری دەکەن کە پێویستە بە سادەیی کۆتایی پێ بهێندرێت، بەبێ گوێدانە تێچووی ئۆکراین ”.
▫️ بەپێی ڕاپۆرتی پۆلیتیکۆ، هەرچەندە پشتیوانی سیاسی بۆ ئۆکراین لە ئەورووپا بەردەوامە، بەڵام "حەماسەتی گشتی" کەم بووەتەوە.
▫️ پێشتر وەزیری بەرگری پۆڵەندا ڤلادیسلاڤ کۆسینیاک-کامیش ڕایگەیاندبوو کە پۆڵەندا و هەموو جیهان بێزارن لە ململانێی ئۆکراین .
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




