كوژرانی شەش ئاخووند لە هێرشە ئامانجدارەکانی ئیسرائیل

پەیامی کورد ... كوژرانی شەش ئاخووند لە هێرشە ئامانجدارەکانی ئیسرائیل
دوابەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە سەربازی، ئەمنیەتی و ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی، ئاژانسی هەواڵی حەوزەی عیلمیە دانی بەوەدانا کە لانیکەم شەش ئاخووندی سەر بە دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەكان کوژراون.
ناوی بەشێک لە کوژراون:
ڕەمەزان عەلی مێهرعەلی تەبار فیرووزجایی – بەرپرسی عەقیدەتی سیاسی سازمانی بەسیجی گشتی ووڵات
ئەمین عەباس ڕەشید – کوڕی یەکێک لە فەرماندەکانی بارەگای ناوەندی خاتەم ئەلئەنبیای سوپای تێرۆریستی پاسداران
ئەبولفەزل نیازمەند – ئیمامی مزگەوتێکی تاران
عەلی تەركاشوەند – بەرپرسی نوێنەرایەتی ڕابەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی لە سوپای پاسدارانی پارێزگای ئەلبورز (کەرەج).
ئەم کوژراوانە زۆرجار لە پێکهاتەی تەبلیغاتی، چاودێری و ئایدئۆلۆژییەکانی سوپا و بەسیج دا چالاک بوون و ڕۆڵێکی سەرەکییان لە بەرهەمهێنانەوەی ئایدئۆلۆژیای ڕێژیم دا هەبووە.





