لاریجانی گەیشتە بەیروت

پەیامی کورد - عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران گەیشتە فڕۆکەخانەی بەیروت و لە لایەن شاندێکی نوێنەرایەتی حیزبوڵڵا و شاندێکی فەلەستینی پێشوازی لێکرا.
لە کاتێکدا عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە لوبنان و لەو ماوەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای لوبنان کۆدەبێتەوە، دەیان لایەنگرانی حیزبوڵڵا لەسەر ڕێگای فڕۆکەخانە کۆبوونەوە بۆ پشتگیری لاریجانی.
ئەم بابەتە 271 جار خوێندراوەتەوە





