لە دژی هێرشەکانی پاکستان هێند بەم شێوەیە ووڵامی دایەوە

پەیامی کورد ... لە دژی هێرشەکانی پاکستان هێند بەم شێوەیە ووڵامی دایەوە
هێندووستان چەندین هێرشی مووشەکی لە چەند شوێنێکی پاکستان و کشمیری ژێر دەسەڵاتی پاکستان ئەنجام داوە، لەوانە ناوچەکانی وەک موزەفەر ئاباد و بەهاوالپور. ئەم هەنگاوە کە ناوی "ئۆپراسیۆنی سندوور"ی لێنراوە، وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە هێرشەکەی ٢٢ی نیسانی پاهالگام کە تێیدا ٢٦ هاووڵاتی مەدەنی هێندووسی کوژران. هێندووستان هۆکاری هێرشەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو گرووپانەی کە بنکەکانیان لە پاکستانە، بانگەشەیەک کە پاکستان ڕەتی دەکاتەوە.
مووشەکی بالیستیکی و کرووزی پاکستان ئاراستەی بنکەیەکی ئاسمانی لە شاری سریناگار لە کشمیر کە لەژێر کۆنترۆڵی هیندووستان دایە کراوە .
هەروەها ئەو شارانەی هێندووستان کە لەلایەن مووشەکەکانی پاکستان ەوە کراوەتە ئامانج : کوپوارە، بارامولا، بندیپۆرا، پونچ، ڕاجوری، کارگیل و چەند شارێکی دیکە.
15 مووشەکی کرووز و بالیستیکی پاکستان ناوچە جۆربەجۆرەکانی کشمیری هیندووستانیان کەوتە خوارەوە.
میدیاکانی پاکستان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دوو فڕۆکەی جەنگی هێندووستان لەلایەن پاکستان ەوە خراونەتە خوارەوە.
ترامپ لە پەیامێک دا ڕایگەیاند : هێرشە ئاسمانییەکانی هێندووستان و پاکستان جێگەی شەرمەزاری یە
فەرماندەی وەزارەتی بەرگری هێندووستان هەروەها ووتی : هەموو یەکەکانی بەرگری ئاسمانی بەدرێژایی سنووری هیندووستان و پاکستان چالاک کراون بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر ئەگەرێک.
ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە




