مردنی زیندانییەکی لوبنانی پشێوی ناوەتەوە

مردنی زیندانییەکی لوبنانی پشێوی ناوەتەوە

پەیامی کورد -     چالاکوانان لە سۆشیال میدیا گرتە ڤیدیۆییەکانیان لە زیندانی ڕۆمییەوە بڵاوکردەوە کە تووڕەیی و ناڕەزایەتییان پیشان دەدا، دوای هەواڵەکانی مردنی زیندانییەک لە بلۆکی بی بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە.

ئەم ڕووداوە ناڕەزایی زیندانییەکانی لوبنانی بەدوای خۆیدا هێنا و بووە هۆی ناڕەزایەتی لەناو زیندانەکەدا.

ڕێکخراوەکان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ داوای لێکۆڵینەوەی شەفافیان کرد بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەو جۆرە حاڵەتانە لە داهاتوودا دووبارە نەبنەوە، ڕێکخراوەکان جەختیان لەوە کردەوە کە ڕێگریکردن لە ڕووداوە هاوشێوەکان پێویستی بە چاکسازیی بەپەلە و ڕێوشوێنی کۆنکرێتی هەیە.

 

گیانلەدەستدانی ئەو زیندانییە تەنیا یەکێکە لە زنجیرە کێشەکانی بەردەم زیندانەکانی لوبنان.

ئەوەش بووەتە هۆی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزی و بە ئاشکرا ناڕەزایەتی دەرببڕین و داوای باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان دەکەن

 


 

ئەم بابەتە 340 جار خوێندراوەتەوە