میدیای فەرمی كۆماری ئیسلامی كوژرانی فەرماندەیەكی باڵای سوپای قودسی پاسداران پشتڕاست كردەوە

پەیامی کورد ... میدیای فەرمی كۆماری ئیسلامی كوژرانی فەرماندەیەكی باڵای سوپای قودسی پاسداران پشتڕاست كردەوە
میدیای فەرمی ئێران لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند : حاجی ئەبۆلفەزڵ نیکوویی ناسراو بە (حاجی یوونس)، فەرماندەی یەكەی ئیتلاعاتی سوپای قودسی پاسداران، هەفتەی پێشوو لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران كوژرا.
ژیاننامەی ئەبۆلفەزل نیکوویی بەم شێوەیە
شەهید ئەبۆلفەزل نیکوویی لە سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە شاری ئێقلیدی فارس ناسراو بە حاج یوونس لە دایکبووە. نیکوویی هاوڕێی زۆر نزیکی قاسم سولەیمانی بوو لە سووریا.
حاج یوونس لە یەکەمین هێزەکانی سوپای قودس بوو کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پیلانگێڕی تەکفیری- ئیسرائیلی چووە بۆ سووریا و بۆ ماوەی ٨ ساڵ شان بەشانی قاسم سولەیمانی لە سووریا شەڕی کرد. ٨ ساڵ لە سووریا بوو؛ سووریای بە دڵ دەناسی ؛ شاخ بە شاخ، دەشت بە دەشت؛ بیابان بە بیابان؛ گرووپ بە گرووپ، خێڵ بە خێڵ، ئایین بە ئایین، تەنانەت زۆرێک لە سەرباز و سیاسەتمەدارەکانیشی، یەک بە یەک؛ ئەو پێشهاتەکانی جوگرافیای سووریای سات بە سات لە ماوەی ئەو هەشت ساڵەدا لەبیر بوو.
ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە




