ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان توڕەیی بەریتانییەکان لە ستارمەر نیشان دەدەن

پەیامی کورد ... ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان توڕەیی بەریتانییەکان لە ستارمەر نیشان دەدەن
🔸 پیتەر مەکیل هۆن، هاوبەشی دامەزرێنەر و پێشکەشکاری پۆدکاستی دڵەکانی ئۆک و سەرۆکی ستافی لۆرد پیرسۆن لە شاری ڕۆانۆک لە ئەنجوومەنی لۆردەکان، ووتی : ناڕەزایەتییەکانی بەریتانیا ئاستی ناڕازیبوون لە بەریتانیا ئاشکرا دەکات لە پرسەکانی وەک بارگرانی زۆری قەرزەکان و " زیادبوونی تێوەگلانی بەریتانیا لە ئۆکراین ".
🔸 ماکیلهۆن بە سپۆتنیکی ووت "پێم وایە خەڵک بێزارن لەوەی بەریتانیا و ئەورووپا ئەوەندە پارە خەرج دەکەن و سوپا بۆ ووڵاتێکی دوورەدەست دەنێرن".
🔸 ئاماژەی بەوەشکرد، "توڕەیی لە سەرۆکوەزیرانی کیر ستارمەریش هەیە لەسەر "نەبوونی ئازادی قسەکردن"، ئاماژەی بەوەش کرد، زۆر کەس لە بەریتانیا "تەنها لەبەر بۆچوونەکانی ئۆنلاین" زیندانی کراون.
🔸 دەیڤید کۆرتنی سەرۆکی پارتی میراتی بەریتانی دەڵێ، زۆربەی بەریتانییەکان لە لایەن حکوومەتی ستارمەرەوە "هێرش و دژایەتی" کراون بەهۆی نیگەرانییەکانیان سەبارەت بە "کۆچبەری بەرفراوان و خێرا بۆ ووڵات" و کاریگەرییەکانی لەسەر تاوان.
🔸 کۆرتنی ئاماژە بەوە دەکات: "زۆربەی خەڵک تەنها دەیانەوێت بەردەوام بن لە ژیانی خۆیان، خێزانیان هەبێت و منداڵەکانیان پەروەردە بکەن. ئەوە نییە لە ئێستادا ڕوودەدات."
ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە




