کۆبوونەوەی وەزاری بۆ لوتکەی دەوحە دەستیپێکرد

پەیاما کورد- دیمەشق
دوای نیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە کۆبوونەوەی ئامادەکاریی وەزیران بۆ لوتکەی بەپەلەی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بە سەرۆکایەتی محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە دەستیپێکرد. لە کۆبوونەوەکەدا ئەسعەد حەسەن ئەلشەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ئامادەی بوون.
ئاژانسی "قنا"ی قەتەری ڕایگەیاندووە کە "ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکاندایە بۆ ئەنجامدانی لوتکەکە کە سبەی دووشەممە بەڕێوەدەچێت، کە لەلایەن دەوڵەتی قەتەرەوە بانگهێشتکرابوو دوای دەستدرێژی ئیسرائیل کە لە ٩ی ئەیلولدا ڕوویدا و شوێنی نیشتەجێبوونی چەند سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماسیان لە دەوحە کردە ئامانج، ئەمەش شەپۆلێکی ئیدانەکردنی بەرفراوانی لە بازنەکانی عەرەبی و ئیسلامیدا لێکەوتەوە".
ئاژاسەکەڕوونیشیکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ڕەشنووسی کۆتایی بەیاننامەی لوتکەکە دەکرێت، کە بریتییە لە ئیدانەکردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە و ڕەتکردنەوەی پێشێلکردنی سەروەری قەتەر.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لە بەرامبەر پەرەسەندنی ئیسرائیلدا جەخت لەسەر هاودەنگیی عەرەبی و ئیسلامی دەکاتەوە. هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا هەوڵدەدات هەڵوێستێکی یەکگرتوو دابڕێژرێت کە ڕەنگدانەوەی یەکگرتوویی ڕیزەکانی عەرەب و ئیسلامی بێت، بە گرنگیدان بە هەماهەنگی دیپلۆماسی لە مەکۆ نێودەوڵەتییەکان.





