هێزەکانی حووسییەکان هەواڵ لە تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری MQ-9 دەدەن

پەیامی کورد ... هێزە کانی حووسییەکان هەواڵ لە تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری MQ-9 دەدەن
هێزە چەکدارەکانی یەمەن (حووسیەکان) ڕایانگەیاند : بەرگری ئاسمانیمان فڕۆکەیەکی ئەمریکی دوژمنکارانەی جۆری MQ-9 لە ئاسمانی پارێزگای مەئرەب بە مووشەکێکی گونجاوی ناوخۆیی خستە خوارەوە.
ئەم فڕۆکەیە شازدەهەمین فڕۆکەیە کە بەرگری ئاسمانیمان سەرکەوتوو بووە لە خستنە خوارەوەی لە ماوەی جەنگدا
جەخت دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە ڕێگریکردن لە کەشتیوانی ئیسرائیلی لە دەریای سوور و دەریای عەرەبی دا
هەروەها ڕایانگەیاند کە بە یارمەتی خوای گەورە، دوودڵ نابین لە جێبەجێکردنی زیاتر لە کردەوە بەرگریکارییەکان دژی هەموو یەکە سەربازییە دوژمنکارەکان لە ڕۆژانی داهاتوودا.
ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە




