هەڕەشەی تووندی دۆناڵد ترامپ : ئێران ڕووبەڕووی بۆردومانێك دەبێتەوە کە "هەرگیز هاوشێوەی ئەویان نەبینیوە".

هەڕەشەی تووندی دۆناڵد ترامپ : ئێران ڕووبەڕووی بۆردومانێك دەبێتەوە کە "هەرگیز هاوشێوەی ئەویان نەبینیوە".
پەیامی کورد   ...   هەڕەشەی تووندی دۆناڵد ترامپ : ئێران ڕووبەڕووی بۆردومانێك دەبێتەوە کە "هەرگیز هاوشێوەی ئەویان نەبینیوە".

ترامپ ڕوو لە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند : ئەگەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی نەكرێ بۆردومان دەکرێیت | خامنەیی لە ستراتیژی نە شەڕ و نە دانووستان پاشەكشەی كرد!

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیووز، بە تووندی هۆشداری بە کۆماری ئیسلامی داوە کە ئەگەر لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی نەگەنە ڕێککەوتن، ئەوە ڕووبەڕووی بۆردومانێك دەبێتەوە کە "هەرگیز هاوشێوەی ئەویان نەبینیوە".

ناوبراو هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە واشینتۆن بیر لە چەندین بژاردە بۆ سنووردارکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران دەكاتەوە.

ئەم قسانە لە کاتێکدایە کە پزیشكیان، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە ڕابەری گەندەڵی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی عوممانەوە ووڵامی نامەکەی ئەم دواییەی ترامپ ی دایەوە و وێڕای ڕەتکردنەوەی دانووستانی ڕاستەوخۆ، ئەگەری درێژەدان بە دانووستانە ناڕاستەوخۆکانی بە کراوەیی هێشتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاکسیووس، ترامپ لە نامەیەكی هەڕەشەئامێزدا بۆ خامنەیی، وادەی دوو مانگی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی دیاری كردووە.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە