هەڕەشە چاوەڕوان نەکراوەکەی دۆناڵد ترامپ

پەیامی کورد ... هەڕەشە چاوەڕوان نەکراوەکەی دۆناڵد ترامپ
هەڕەشە چاوەڕوان نەکراوەکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا بەم شێوەیە ڕاگەێندراوە کە : ئەگەر ناتانیاهوو دادگایی بكەن، هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل ڕادەگرم
دۆناڵد تڕامپ، سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێکی ڕاشکاوانەدا، هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر دادگایی کردنی بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەردەوام بێت، ڕەنگە ملیارەها دۆلار لە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل ببڕدرێت.
دۆناڵد ترامپ لە پەیامێکی هۆشداری دا، دادگایی کردنی ناتانیاهووی بە "سیاسی و موغریزانە" ناوبرد و ڕایگەیاند کە ئەم كارە نەک تەنها زیانی بۆ ئیسرائیل هەیە، بەڵکوو پرۆسەی دانووستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و حەماس پەك دەخات
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها ناتانیاهووی بە "پاڵەوانی جەنگ" وەسف کرد و ڕایگەیاند کە بە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا ڕۆڵێکی گرینگی لە نەهێشتنی هەڕەشەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی بینیوە.
ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە




