هەڵگورد نەجیب باسی چوار ساڵی ڕابردوو و داهاتووی ئیدارەی سۆران دهكات

پەیامی کورد ... هەڵگورد نەجیب باسی چوار ساڵی ڕابردوو و داهاتووی ئیدارەی سۆران دهكات
٢٠٢١/٩/١٤ بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ڕێورەسمی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە شاری سۆران بەڕێوەچوو و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ووتارێکدا ئاماژەی بە ڕۆڵی گرینگی دەڤەرەکە کرد لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان کە هەمیشە پشت و پەنای شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکانی کوردستان بووە.
ئهو بڕیارهش كاریگهری گهورهی لهسهر ههموو سێكتهرهكان بۆ خزمهتی هاووڵاتیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ههبووه، پهیوهست بهو بڕیارهش سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕایگەیاند : دوا و ووتی، "لە کابینەی نۆیەم دا، گرینگییەکی زۆر بە باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان وەک ئاو، کارەبا، تەندروستی و پەروەردە دراوە.
هەڵگورد شێخ نەجیب ووتیشی، "دەستکەوتەکان لە سەرجەم دەڤەرەکان، کاریگەرییەکی ئەرێنییان لەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان بە گشتی و بە تایبەت لە ناوچەکەماندا هەبووە. لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا، هەنگاوی بەرچاو نراون لە پێش خستنی ژێرخانی ئابووری و گەشتوگوزار، بە تایبەت لە ڕێگەی باشترکردنی ڕێگهوبانەکان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانەوە، کە بوونەتە هۆکار بۆ ڕاکێشانی گەشتیارێکی زۆر و بووژانەوەی ئابووری ناوچەکە.
هەڵگور نەجیب دەشڵێ، "لەو کابینەیەدا گرینگییەکی زۆر بە باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان وەک ئاو، کارەبا، تەندرووستی و پەروەردە دراوە، ئەمەش لە پێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆ دانیشتووانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
هەڵگورد شێخ نەجیب زیاتر گوتی، "بنیاتنانی ژێرخانی رێگەوبان لە ئەولەویەتی کارەکانی حکوومەتی هەرێمە، کە لەمەشدا ئیدارەی سۆران چەندین پڕۆژەی ستراتیژی جێبەجێ کردووە و نموونەکانیش زۆرن وەک پڕۆژەی دووسایدی سپیلک، ئۆڤەرپاسی دەروازەی سۆران، شادەماری رێگهی سۆران کە شەقامی 40 مەترییە، هەروەها شەقامی 30 مەتری و دووسایدی حاجی ئۆمەران و درووستکردن و نۆژەنکردنەوەی رێگهی گوندەکان و چەندین پلانی تر بۆ پێش خستنی رێگەوبان جێبەجێ دەکرێن.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا ڕایگەیاند ، هەڵگورد هێما بۆ ئەوە دەکات، بۆ چوار ساڵی داهاتوو، دیدگای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بریتییە لە گۆڕینی ناوچەکە بۆ ناوەندێکی گەشتیاری و کشتوکاڵی پێشکەوتوو و بەردەوام، پلانمان هەیە بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە پڕۆژە گەشتیارییەکان، لەنێویشیاندا سەرقاڵی تەواوکردنی پڕۆژەکانی ماستەرپلانی گەشتیارین، کە لە ئێستادا لە قۆناغی جێبەجێکردن دان، کە بەرچاوترینیان (دیزایکردنەوەی بێخاڵ و تاڤگەی گەلی عەلی بەگ و تەلەفریکی گەلی و رووباری کاولۆکان)ن، ئەمەش هەنگاوێکی گەورەیە بۆ ناساندنی سۆران لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و جیهانی.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ووتی، لە بواری کشت وکاڵیش دا، پاڵپشتی جووتیاران دەکەین بۆ پەرەپێدانی بەرهەمەکانیان لە ڕێگەی ناساندنی بەرهەمەکانیان و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ ساغ کردنەوەی بەرهەمە ناوخۆییەکان.
له بهشێكی تری ووتارهكهیدا مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، له ڕێورەسمی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تیشکی خستە سەر گرنگیی ئەم دەڤەرە لە ڕووی گەشتوگوزار و پیشەسازی و کشت وکاڵی یەوە و ووتی، "ئەم ناوچهیه دهوڵهمهنده به كانزا سرووشتییهكانی، ئێمه دهتوانین یارمهتیدهر و پشتیوان بین بۆ پێش خستنی كهرتی پیشهسازی و كهرتی كشتوكاڵ و كهرتی گهشتوگوزاری لهم دهڤهره.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە گرینگی بوونی سۆران بە ئیدارەی سەربەخۆ کرد کە کارئاسانییەکی زۆر بۆ هاووڵاتییانی سۆران دەکات و ڕۆتینیش کەم دەکاتەوە، هەروەها بەشێکیشە لە کارنامەی کابینەی نۆیەم بە ئاراستەی لامەرکەزی ئیداری و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان و دابەشکردنی ئەرک و بەرپرسیاریەتی بە پێی یاسا. بوونی سۆران بە ئیدارەی سەربەخۆ لە هەمان کاتدا فشاریش لە سەر دامەزراوە حکوومییەکانی پارێزگای هەولێر کەم دەکاتەوە.
شایهنی بیرهێنانهوهیه لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، قائیمقامی ئێستای سۆران هەڵگورد نەجیب، وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە لایەن سەرۆکی حکوومەتەوە دیاریكرا.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




