ووتەبێژی دەزگای قەزایی و یاسایی ئێران : ژمارەی کوژراوانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین گەیشتە ٧١ کەس

پەیامی کورد ... ووتەبێژی دەزگای قەزایی و یاسایی ئێران : ژمارەی کوژراوانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین گەیشتە ٧١ کەس
ئەسغەر جەهانگیر، ووتەبێژی گەندەڵی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی، ڕایگەیاند کە ژمارەی کوژراوانی هێرشی ئەم دوایی یەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین گەیشتووەتە ٧١ کەس.
بە ووتەی ناوبراو، لە نێویان دا گرووپی جۆراوجۆر هەبوون، لەوانە ستافی ئیداری زیندان، سەربازان، زیندانییە سزادراوەکان، ئەو خێزانانەی سەردانیان كردبوو و تەنانەت دانیشتوانی تەنیشت زیندانەکەش هەبوون.
جەهانگیر ووتی: لە ڕۆژی هێرشەکەدا ژمارەیەک خێزان بۆ سەردانیکردن یان بەدواداچوون بۆ کاروباری دادوەری سەردانی ئێڤین یان کردبوو، بەڵام بەداخەوە هۆڵەكە بەرکەوت و بەشێک لە هاووڵاتیانی ئامادەبوو لەوێ کوژران یان برینداربوون.
ئەم هێرشە هەفتەی ڕابردوو، پێش ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی لاواز لە نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل ڕوویدا و دوابەدوای ئەوەش ژمارەیەک لە زیندانییەکان بۆ زیندانەکانی دیکە گوازرانەوە.
ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە




