ڕۆژنامەی تێلێگراف : لە ئەگەری هێرشێکی ئەمریکادا، تاران بنکەیەکی دەریایی هاوبەشی بەریتانیا و ئەمریکی لە زەریای هیند دەکاتە ئامانج

ڕۆژنامەی تێلێگراف : لە ئەگەری هێرشێکی ئەمریکادا، تاران بنکەیەکی دەریایی هاوبەشی بەریتانیا و ئەمریکی لە زەریای هیند دەکاتە ئامانج
پەیامی کورد   ...  ڕۆژنامەی تێلێگراف : لە ئەگەری هێرشێکی ئەمریکادا، تاران بنکەیەکی دەریایی هاوبەشی بەریتانیا و ئەمریکی لە زەریای هیند دەکاتە ئامانج

ڕۆژنامەی تێلێگراف بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئێرانی بانگەشەی ئەوە دەکات: لە ئەگەری هێرشێکی ئەمریکادا، تاران بنکەیەکی دەریایی هاوبەشی بەریتانیا و ئەمریکی لە زەریای هیند دەکاتە ئامانج

ئەم ڕاپۆرتە دوای جێگیرکردنی فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری دوورمەودای ئەمریکا بۆ ئەم بنکە ستراتیژییە بڵاوکراوەتەوە.
بەم پێیە وتەبێژی فەرماندەیی ستراتیژی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە فڕۆکە بۆمبڕێژکراوەکانی بی-٢ سپیریت بۆ بنکەی پشتیوانی دەریایی دیێگۆ گارسیا لە دوورگەکانی چاگۆس جێگیرکراون.

لە بەرامبەردا بەرپرسێکی ئێرانی بە ڕۆژنامەی تێلێگرافی ڕاگەیاند: ئەگەر لە هەر بنکەیەکی ناوچەکە یان لە مەودای مووشەکەکانی ئێران هێرش بکرێتە سەر ئێران، هیچ جیاوازییەک لە نێوان بە ئامانجگرتنی هێزەکانی بەریتانیا یان ئەمریکادا نابێت.

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە