ڕێککەوتنی سوریا و عێراق بۆ هەڵسەنگاندنی بۆری کەرکوک- بانیاس بۆ بوژانەوە

ڕێککەوتنی سوریا و عێراق بۆ هەڵسەنگاندنی بۆری کەرکوک- بانیاس بۆ بوژانەوە


پەیامی کورد- دیمەشق 
محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنێ سێشەممە، ڕایگەیاند عێراق و سوریا ڕێککەوتوون لەسەر دانانی ڕاوێژکارێک بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی بۆری کەرکوک- بانیاس بە ئامانجی بوژاندنەوە و کارپێکردنی.
بۆری کەرکوک- بانیاس بە یەکێک لە گرنگترین بۆرییەنەوتییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت. لە ساڵانی ١٩٥٠ بۆ گواستنەوەی نەوتی خاوی عێراق بۆ بەندەری بانیاس لەسەر دەریای ناوەڕاست دروستکراوە، ئەمەش وایکردووە سوریا ببێتە دەروازەیەکی ستراتیژی هەناردەکردن لە ناوچەکەدا.
بۆرییەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە لەکارکەوتووە، دوای دەیان ساڵ لە گرژی و شەڕ و گەمارۆکان، بەهۆی ئەوەی لە کاتی شەڕی عێراقدا زیانی پێگەیشتووە. پێش ئەوە بەغداش لە ساڵانی 1982 و 2000 بەهۆی ناکۆکی سیاسییەوە دایخستبوو.

ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە