کەشتییەکی هەڵگری کەرەستەی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی مووشەک لە چین ەوە گەیشتە بەندەر عەباس

کەشتییەکی هەڵگری کەرەستەی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی مووشەک لە چین ەوە گەیشتە بەندەر عەباس
پەیامی کورد   ...   کەشتییەکی هەڵگری کەرەستەی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی مووشەک لە چین ەوە گەیشتە بەندەر عەباس

کەناڵی سی ئێن ئێن بە پشت بەستن بە سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان بڵاوی کردەوە کە ئێران بەردەوام بەرنامەی مووشەکی خۆی بەهێزتر دەکات و یەکەم کەشتی هەڵگری کەرەستەی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی مووشەک لە چین ەوە گەیشتووەتە بەندەر عەباس.

بەپێی زانیارییەکانی بەدواداچوونی کەشتییەکە، کەشتییەکە كە یەكێك لەو دوو کەشتییەیە کە هەزار تۆن ماددەی کیمیایی درووستکراوی چین ی هەڵگرتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندان لە نزیک بەندەر عەباس وەستاوە. باری ئەو کەشتیانە دەتوانێت وەک فاکتەری سەرەکی لە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بۆ مووشەکی سەربازی کۆماری ئیسلامی بێت.

لە درێژەی ڕاپۆرتەكەدا هاتووە كە، هاوردەکردنی باری سۆدیۆم بركلرات ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ بەرهەمهێنانی مووشەکی کۆماری ئیسلامی بۆ دۆخی ئاسایی، ئەمەش دوابەدوای هێرشە قورسەكەی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە سەرەکییەکانی ئێران لە ساڵی ڕابردوودا دێ.

ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە